تورکیا ڕەتی دەکاتەوە ئاگربەستیان لەگەڵ هەسەدە کردبێ

شەیری بکە لە:
تورکیا ڕەتی دەکاتەوە ئاگربەستیان لەگەڵ هەسەدە کردبێ

زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا.

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگریی تورکیا لە بارەی ئەو هەواڵەی ئەمریکا کە باس لە ئاگربەستی نێوان تورکیا و هەسەدە لە سووریا دەکات، ڕەتی دەکاتەوە کە لەگەڵ هەسەدە دانیشتبێت و دەڵێت ئاگربەستمان نەکردووە و بۆ ئەو بڵاوکراوەیە وابیردەکەینەوە بە هەڵە قسە لە دەم دەرچوونێک هەبووبێت.

 

وێنە گەورەکە: ئەم ڕاگەیێنراوەی وەزارەتی بەرگریی تورکیا وەڵامدانەوەی ئەو قسانەی وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە کە باس لە ئاگربەستی نێوان هەسەدە و تورکیای کردبوو، هاوکات ڕەتی دەکاتەوە کە دانیشتن و ڕێککەوتنیان لەگەڵ هەسەدە کردبێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تورکیا بوونی هەسەدە بە درێژکراوەی پەکەکە ناو دەبات، وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر تورکیا دەیبینێت، بۆ ئەمەش هەوڵ دەدات ئەمریکا ڕازی بکات بەوەی پشتیوانییەکانی بۆ ڕۆژئاوا ڕابگرێت.

 

لێدوانی فەرمی: زەکی ئاکتورک، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند: ئیدارەی نوێی سووریا لەگەڵ سوپای نیشتمانی سووریا شەڕ دەکات بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتی هەسەدە دان، هاوکات  ئاگربەستی نێوان تورکیا و هەسەدە ڕەتی دەکاتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە نوێترین لێدوانیدا جەختی لەوە کردەوە کە لە ئۆپەراسیۆنەکانیان لە دژی پەکەکە و درێژکراوەکانی بەردەوامە، ئەمریکا ناتوانێت تورکیا بوەستێنێت.

 

هاوکات، ڕەجەب تەیب ئەردۆ‌غان، سەرۆککۆماری تورکیاش لەوبارەیەوە گوتبووی: لە سووریا جێگەی داعش و پەکەکە نابێتەوە و هیوامان دروستکردنی سووریایەکی نوێی بێ تیرۆرە، کە مەبەست لێی هێزە کوردییەکانە.  

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ