هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر کڕینی مووڵک مافی مانەوە بە بیانییەکان دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و د.محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لە پێشانگای نێودەوڵەتیی خانووبەرە لە هەولێر، سەرچاوە: پەیجی دەستەی وەبەرهێنان
ئاڤا نیوز
هاووڵاتیانی بیانی دەتوانن لە هەرێمی کوردستان مافی مانەوە وەربگرن و هەر بیانییەک بە کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون مافی مانەوەی پێدەدرێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان دەیەوێت بازاڕی خانووبەرە زیاتر ببووژینێتەوە، لەم چوارچێوەیەدا بە کڕینی یەکەیەکی نیشتەجێبوون مافی مانەوە بە خەڵکی بیانی دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنان بە ئاڤا میدیا ڕاگەیاند: "هەر بیانییەک بێتە هەرێمی کوردستان و بیەوێت مافی مانەوەی پێبدرێت، دەتوانێت یەکەیەکی نیشتەجێبوون بکڕێت و داوای مافی مانەوە بکات".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرمایەدار و وەبەرهێنەر و بیانییەکان، بەکڕینی یەکەی نیشتەجێبوون یان ڤێڵایەک کە نرخەکەی لە 50 هەزار دۆلار زیاتر بێت، دەتوانن مافی مانەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ لە هەرێمی کوردستان وەربگرن، دوای ئەو ماوەیەش دەتوانن نوێی بکەنەوە.
ئەمەش بزانە: ڕێککارە ئیدارییەکان دەستیان پێکردووە و لە ساڵی داهاتووەوە لەمیانەی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارەکە جێبەجی دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی بڕیارێکی ئەمریکا نرخی زێڕ و نەوت و بیتکۆین دابەزی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
17 کانوونی یەکەم
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
17 کانوونی یەکەم
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی بژمێرەکان خەرج دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەڵمانیا لەبارەی هێرشكردنە سەر كوردانی ڕۆژئاوا هۆشداریی بە توركیا دەدات
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دیندار زێباری: دانپێدانانی جینۆساید ناساندنی کوردانی ئێزدی مێژووییە
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دەنگی گوندنشینانی سنووری چەمچەماڵ بە لایەنی پەیوەندیدار دەگەیێنێت
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
پشووی سەری ساڵ ڕادەگەیێنرێ و ڕەنگە ئەمساڵ 11 ڕۆژ بێت