پشووی سەری ساڵ ڕادەگەیێنرێ و ڕەنگە ئەمساڵ 11 ڕۆژ بێت

شەیری بکە لە:
پشووی سەری ساڵ ڕادەگەیێنرێ و ڕەنگە ئەمساڵ 11 ڕۆژ بێت

ئاڤا نیوز

 

هەرێمی کوردستان هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو لە 25ی ئەم مانگەوە تاوەکو 2ی مانگی داهاتوو لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان دەکاتە پشووی فەرمی، ڕەنگە ئەمساڵیش پشووەکە زیاد بکرێت.


وێنە گەورەکە:
ڕۆژی 25ی 12ی هەموو ساڵێك بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغمەبەر عیسا لە هەرێمی كوردستان دەبێتە پشوو، بەبۆنەی  سەری ساڵی زایینیشەوە چەند ڕۆژێک دەکرێتە پشوو، بەگشتی ساڵانی ڕابردوو پشووەکە هەشت ڕۆژ بوو، لە 25ی مانگەوە دەستی پێ دەکرد بۆ دووی یەک، بەڵام ڕەنگە ئەمساڵ پشووەکە 11 ڕۆژ بێت. 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی ڕۆژمێری حكومەتی هەرێمی كوردستان ساڵانە لە هەرێمی كوردستان 25 ڕۆژ پشووی فەرمی دەبێت، هەندێكجاریش بەهۆی هەندێك هۆکاری دیکەوە ژمارەی ڕۆژەكانی پشوو زیاتر دەبێت.


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەكی باڵا لە ئەنجوومەنی وەزیران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو ئەمساڵیش پشوو لە 25ی مانگەوە دەستپێدەكات، بەڵام بەهۆی ئەوەی ڕۆژی 2ی1ی ساڵی نوێ دەكەوێتە ڕۆژی پێنجشەممە، ئەگەری بەهێز هەیە بە بڕیارێك پشووەكە درێژ بكرێتەوە بۆ سەرەتای هەفتەی دواتر كە دەكاتە ڕێككەوتی 5ی 1ی 2025، بەمەش پشووی سەری ساڵی ئەمساڵ دەبێتە 11 ڕۆژ، بەڵام تاوەكو ئێستا بڕیاری فەرمی لەبارەیەوە نەدراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ