10 پەیام لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکاوە بۆ سەرۆکوەزیران بارزانی

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە واشنتن کۆبوونەوە. لەو کۆبوونەوەیەدا کە ئێوارەی دوووشەممە سازکرا، ئەنتۆنی بلینکن 10 پەیامی ئاراستەی مەسرور بارزانی کرد، کە ئەمانە بوون:

1/ ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی لەمێژینەن، هاوبەشییەکەشمان پێکدێت لە: 
-    بەهای هاوبەش
-    بەرژەوەندیی هاوبەش
-    قوربانیدانی هاوبەش

2/ پشتیوانیی حکومەتی خۆڕاگری هەرێمی کوردستانین وەک بەشێک لە سیاسەتی گشتیمان بۆ عێراق.

3/ کاری ئێستای پێکەوەییمان گرنگە و لە ساتی خۆیدایە.

4/ پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان دانسقە و بایەخدارە لە ناوچەکەدا.

5/ حکومەتی هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگە بۆ سەقامگیریی ناوچەکە.

6/ هەرێمی کوردستان هاوبەشێکی گرنگە بۆ کەرتی تایبەت، بەتایبەتی وەبەرهێنانی ئەمریکی.

7/ لە کاتی زۆر سەختدا ئەمریکا و هەرێمی کوردستان شانبەشانی یەک و لە یەک بەرەدا هاوسەنگەر بوون.

8/ گرنگە ئەمریکا و هەرێمی کوردستان لە دۆخی ئێستادا پێکەوە ڕووبەڕووی ئاڵنگارییەکان ببنەوە.

9/ یەکگرتوویی کورد بۆ ئەمریکا گرنگە، چونکە سەرکەوتنی دۆستەکانمان بۆ ئێمە بایەخدارە.

10/ زۆر خۆشحاڵین سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەم کاتەدا لە ئەمریکایە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ