یەكێك لە شوێنەوارەكان- وێنە: شوێنەواری هەولێر
ئاڤا نیوز
تیمێکی پەیمانگەی فەڕەنسی ڕۆژهەڵاتی نزیک، بەهاوبەشی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای بووژاندنەوەی قەڵا و بەڕێوەبەرایەتی گشتيی شوێنەواری کوردستان، لەماوەی مانگێکدا، کاری کنەو پشکنینیان لە ناوەڕاستی قەڵای هەولێردا کردووەو ئەمڕۆ ئەنجامەکەیان ڕاگەیاند، بەپێی پشکنینەکە چەند شوێنەوارێک دۆزراوەتەوە یەکێک لەو شوێنەوارانە دراوێکە کە هۆلاکۆ چاپی کردووە.
کنە و پشکنینەکە لەماوەی مانگێکدا بووە
جۆرج موعەممەر، ڕێکخەری پەیمانگای فەڕەنسی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە قەڵای هەولێر ڕایگەیاند: پەیمانگاکەیان لەماوەی مانگێکدا کنەو پشکنینی لە قوڵایی سێ مەتر لەناوەڕاستی قەڵای هەولێر کردووە، کۆمەڵێک کەل وپەل و پاشماوەی گرنگی مێژوویی دۆزرانەوە کە ئەمە بۆ یەکەمجارە لە ناوەڕاستی قەڵا پشکنین دەکرێت، چەند دراوێک دۆزراوەتەوە کە لەسەری بە ڕێنووسی عەرەبی نوسراوە، هۆلاکۆ کوڕی جەنگیز خان ئەم پارەیەی چاپکردووە مێژووەکەی بۆ پێش هەزار و 262ساڵ دەگەڕێتەوە.
ڕێکخەری پەیمانگای فەڕەنسی ڕۆژهەڵاتی نزیک لە قەڵای هەولێر گوتیشی: گۆزەی گڵینی سەردەمی ساسانی کە نەخشەی سەرنج ڕاکێشی لەسەرە لەگەڵ کۆمەڵێک فڕنی کۆن دۆزراوەتەوە، لە ئەنجامی هەڵکۆڵینی بە قوڵی سێ مەتر، دەرکەوت خانووەکان لەسەر یەکتری دروستکراون ".
جۆرج موعەممەر دەڵێت " لەخوارەوەی قەڵای هەولێریش کاری هەڵکۆڵینیان لەسەر وێنەیەکی بەریتانییەکان کردووە بە قوڵایی پێنج مەتر، بۆیان دەرکەوتووە قەڵا دوو شورای هەیە نەک یەک شورا، خشتێکی قوڕینی گەورەشیان دۆزیوەتەوە کە ئەو جۆرە خشتانە تەنیا بەکارهاتووە بۆ دروستکرنی کۆشک کە لەدروستکردنی شورای دووەمدا بەکارهاتووە".
بەڵگەی شوێنەواری گرنگە دەبێت لە مۆزەخانەدا نیشان بدرێن
"هەروەها تابلێتی قوڕینی سەردەمی میتانی دۆزراوەتەوە، لەگەڵ فیکە و چەند کەل وپەلێکی سەرەتایی ژیانی کەسانی ئاسایی کە یەکەم بەڵگەی شوێنەواری گرنگە دەبێت لە مۆزەخانەدا نیشان بدرێن کە مێژوووەکەیان دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی 16 تاوەکو سەدەی 18 هەموو ئەمانە بەشێوەیەکی زۆر مۆدێرن دۆکیۆمێنت کراون". جۆرج موعەممەر وادەڵێت.
هۆلاكۆ كێیە؟
هۆلاکۆ خان لەنێوان ساڵانی 1217 تا 1265 ژیاوە، نەوەی جەنگیزخانی سەرکردەی مەغۆلەکان بووە کە لەسەردەمی دەسەڵاتدارییدا بەشێک لەوڵاتانی ڕۆژئاوای ئاسایی بە عێراقی ئێستاشەوە داگیرکردووە و بەشێک لە کوردستانیش لەژێر دەسەڵاتیدا بووە.
زانیاری لەسەر قەڵای هەولێر
قەڵای هەولێر، یان قەراتی تەپۆڵکەیەکی بازنەیی ڕووتەختە بە ڕووبەری 102٫190 مەتری چوارگۆشە لە ناوەڕاستی شاری هەولێر، کە لە کۆنەوە ناوەندی شاری هەولێر بووە.
ئەم قەڵایە لە 21ی حوزەیرانی 2014 ەوە خراوەتە لیستی میراتی جیهانییەوە. شوێنەوارناسەکان مێژووی قەڵاکە بۆ سەردەمی ئاشوورییەکان و هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێننەوە. بۆ یەکەمجار لە سەرچاوە مێژوویییەکان لە پارچە تابلۆی قوڕینی "ئیبلا" لە سووریا دەوروبەری 2300 ساڵ پێش زایین ئاماژە بە قەڵای هەولێر کراوە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دادگای فیدراڵی دەستەی میدیا و پەیوەندییەکانی خستە ژێر دەسەڵاتی پەرلەمان
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
بایۆمەتریی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەستپێدەكات
- بزنس
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دەنگۆی هاوردەكردنی تەماتە بەنهێنی بۆ هەرێمی كوردستان ڕەتدەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕەسووکە دەچێتە گوندی سرێشمەی باڵەکایەتی
6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کاتی دابەشکردنی مووچە لە کوردستان و عێراق یەکدەخرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
نهێنیی تەقینەوەی بێتەلەکانی حیزبوڵڵای لوبنان ئاشکرا دەبێت
17 ئەیلوول
پەیجەر چییە و بۆچی چەكدارانی حیزبوڵڵا بەكاریدەهێنن؟
17 ئەیلوول
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنج بەربژێری دیکە لەلایەن کۆمیسیۆن دووردەخرێنەوە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
19 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مەرزیە فەریقی تێدەپەڕێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە پڕۆژەیەکی درێژخایەندا قەڵای هەولێر نۆژەن دەکرێتەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گۆڕینی پاسە کۆنەکان؛ مژاری گەرمی سلێمانییە
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕواندز و بیارە پێشبڕکێ بۆ بوون بە خۆشترین گوندی گەشتیاریی جیهان دەکەن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گەڕەکی ژاڵەی سەروو لە سلێمانی بێ خزمەتگوزارییە