ئەمریکا: نزیکین لە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان

شەیری بکە لە:
ئەمریکا: نزیکین لە ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان

دیمەنێک لە کەرتی غەززە

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، زۆر گەشبینن لەبارەی ڕێککەوتنی ئازادکردنی بارمتە ئیسرائیلییەکان و ئاگربەست لە غەززە، بەم نزیکانەش ڕێککەوتنەکە ڕادەگەیێنن.

 

وێنە گەورەکە: ئەمریکا و قەتەر  میسر و چەندین وڵاتی دیکە نێوەندگیری دەکەن لە نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماسدا، تاوەکو لەسەر ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکانی ئیسرائیل بگەنە ڕێککەوتن، نەتانیاهۆش گەشتێکی بۆ قاهیرە بۆ هەمان مەبەست دەست پێکردووە،  ئەمریکاش دەڵێت بەمزوانە ئاگربەسەکە ڕادەگەیێەنن.

 

لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەەی ئەمریکا ڕایگەیاند:" زۆر نزیکن لە ڕێککەوتن و ئاگربەست لە غەززە و گەشبینن بە دۆخەکە و بەمزوانەش ئاگربەستەکە ڕادەگەیەنن.

 

ڕێککەوتنەکە بەمشێوەیەیە: بەپێی ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس، بریارە بارمتە ئیسڕائیلییەکان ڕزگاربکرێن و سنووری فیلەدلفییە لە دەستی ئیسڕائیل بمێنێتەوە و سوپای ئیسڕائیل لە غەززە بکشێتەوە، بزووتنەوەی حەماسیش بە هیچ شێوەیەک کەرتی غەززە بەڕێوەنابات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: