دادگەی فیدراڵی دانیشتنی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمان دواخست

شەیری بکە لە:
وێنەی باڵەخانەی دادگەی فیدڕاڵی. وێنە: وێبسایتی دادگەی فیدڕاڵی

وێنەی باڵەخانەی دادگەی فیدڕاڵی. وێنە: وێبسایتی دادگەی فیدڕاڵی

ئاڤا نیوز

دادگەی فیدراڵی عێراق، دانیشتنی لەبارەی سکاڵای پەیوەست بە هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ 1-4-2024 دواخست.
 

بۆچی گرنگە: دواکەوتنی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجوومەنەکەی بێ سەرۆک هێشتووەتەوە و بەشێک لە کاروبارەکانی خاو کردووەتەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: دادگەی فیدراڵی عێراق بڕیاردانی لەسەر دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ دیاریکردنی سەرۆکێکی نوێی ئەنجوومەنەکە بۆ ڕۆژی یەکـی نیسانی داهاتوو دواخست و دەڵێت، وردبینی لە پرسەکە دەکەن.


زانیاريی زیاتر: لە سکاڵاکەدا داواکراوە سەرجەم ڕێکارەکان و ئەو بڕیارانەی لە دانیشتنی ڕۆژی 13-1-2024، لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەرچوون، هەڵبوەشێنرێنەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە دووەمجارە دادگەی فیدڕاڵی عێراق دانیشتن بۆ بڕیاردان لەسەر سکاڵاکە داوا دەخات.


باکگراوند: لە ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا.

شەیری بکە لە: