دیمەنێک لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتیی سوودانی، سەرچاوە: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری (UPN) وەک ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی کۆبوونەوەی هەفتانەی کرد و پەیوەست بە هەرێمی کوردستان بڕیارێکی دەرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: بەپێی ئەو مۆدێلەی کە لەلایەن بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری لە دەسەڵاتی ئامار و سیستەمی زانیاری جوگرافیای سەر بە وەزارەتی پلاندانانی فیدراڵی، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر پەسەندکردنی ئەنجامی تۆماری بایۆمەتری (UPN) وەک ژمارەی وەزیفی بۆ فەرمانبەرانی دامودەزگا حکومییەکان لە هەرێمی کوردستان دەربڕی، بۆ ئەوەی بتوانرێت بەپێی ئەو داتایانە ڕێوشوێن بگیرێتەبەر.
زانیاریی زیاتر: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبێت بە لێبڕینی ڕێژەی (1%) لە مووچەی بنەڕەتی فەرمانبەران لەکاتی تۆمارکردنی بایۆمەتری، یان لە کاتی پلە بەرزکردنەوە، ئەمەش تەنیا بۆ جارێک.
لە هەمان کاتدا: پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرجەم داتاکان بۆ وەزارەتی پلاندانانی عێراق بنێرێت، بۆ ئەوەی وەزارەت هەموو ڕێکارەکان لە ماوەی ئەمساڵدا تەواو بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی کوردستان وەریگرتووە، تەنیا دوو هەزار و 228 مووچەخۆر کە دەکاتە 0.2%ی تەواوی مووچەخۆران ماون بایۆمتری بکەن، دەبێت لەم چەند ڕۆژەدا ئەوانیش پرۆسەکە تەواو بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات نووسینگەی حوسییەکان لە بەغدا دابخات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 35 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل: حەماس هەزاران چەکداری نوێ دادەمەزرێنێت
- جیهان
- 43 خولەک لەمەوپێش
فەڵەستینییەکان سکاڵا لەسەر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تۆماردەکەن
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمەڵگەیەکی گەورەی چەک لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی 11 زیاتر لە 300 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڵایەکی گەورەی کوردستان دەبرێتە سەر قەڵای هەولێر
18 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: ئاڵای کوردستان هەڵگری پەیامی ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆڕاگرییە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا میدیا ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرێت
17 کانوونی یەکەم
یەکەم لێدوانی جۆرج وسوف دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد
15 کانوونی یەکەم
لە چەند ڕۆژی داهاتوو پارەی بژمێرەکان خەرج دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی 11 زیاتر لە 300 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگی 12 ئامادە دەکرێتەوە و دوو بڕگەی بۆ زیاد دەکرێن
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
کێشە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست دەبێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
زیاتر لە دوو هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
جووتیارانی دهۆک دوایین گوژمەی پارەی گەنمی ئەمساڵیان وەردەگرن