نەتەوەیەکگرتووەکان: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مەترسی پێکدادان هەیە

شەیری بکە لە:
نەتەوەیەکگرتووەکان: لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا مەترسی پێکدادان هەیە

گیەر پیدەرسن، نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا

ئاڤا نیوز

 

نێردراوی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان دوای سەردانەکەی بۆ سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هێشتا دۆخی سووریا نائارامە و مەترسی پێکدادانی نێوان هێزە کوردییەکان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا هەیە.

 

وێنە گەورەکە: دوای هەڵاتنی بەشار ئەسەد و ڕووخانی دەسەڵاتەکەی، گەیر پیدەرسن، نوێنەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی سووریای کرد و سێ ڕۆژ لە سووریا مایەوە، لەگەڵ بەرپرسانی هێزە نوێیەکانی سووریا کۆبوویەوە و باسی پرسی پێکهێنانی حکوومەت کرا و دواتریش سەردانی چەند ناوچەیەکی کرد و گەڕایەوە بۆ جنێف.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گیەر پیدەرسن، نێردراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ سووریا ڕایگەیاند: ئاڵۆزی و پێکدادانەکان لە سووریا هێشتر ماون و ڕووبەڕووبونەو و شەر و پێکدادان هەیە و لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی  سووریا مەترسی پێکدادان هەیە لە نێوان هێزە کوردیەکان و گرووپە چەکدارەکانی نزیک تورکیا لە سووریادا.

 

پێدەرسن دەشڵێت: "لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا ڕووبەڕووبوونەوەی گەورە ڕوویداوە، پێش ئەوەی نێوەندگیری و ئاگربەست بکرێت سووریا لە ئالۆزیەکی زۆردایە و پێدادان و کوشتن و بڕین هەیە، نیگەرانم لە دۆخەکە و ئاڵۆزی هەیە و مەترسی هەڵکشانی دۆخەکە زۆرە لە نێوان گروپە چەکدارەکاندا.

 

ئەمەش بزانە: پێکدادان و ئاڵۆزی لەنێوان گروپە چەکدارەکان لە سووریا هەیە و بەشێکی زۆر لە خەڵکیش لە سووریا هێشتا ترسیان لە دۆخەکە هەیە و مەترسیش هەیە شەڕ لە کۆبانێ لە نێوان گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە تورکیا و هێزە کوردیەکاندا ڕووبدات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ