سێنتۆکم بۆ ئاڤا : لەگەڵ هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین

شەیری بکە لە:
سێنتۆکم بۆ ئاڤا : لەگەڵ هەسەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام دەبین

لۆگۆی فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا لەوەڵامی پرسیارێکی ئاڤا دا دەڵێت، بەردەوام دەبین لە کارکردن لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە ڕۆژئاوای کوردستان.

 

لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای سەربازیی لە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا بە ئاڤای ڕاگەیاند، سێنتکۆم بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوبەشەکانی [هەسەدە] لە ناوچەکە بۆ درێژەدان بە ئەرکەکەیان بۆ شکستپێهێنانی داعش.

 

زانیاریی زیاتر: پێشتر وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بە ئاڤای گوتبوو، ژمارەی سەربازەکانی ئەمریکا لە سوریا 900 کەسە و بۆ شکستپێهێنانی داعش لەو وڵاتەدا ماونەتەوە.

 

مەترسییە پێشبینی کراوەکان: ئەوە لەکاتێکدا ترسی هێرشی گروپە چەکدارەکانی تەحریرولشام بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و بەدووری چەند کیلۆمەترێک هێزەکانیان لە دەوروبەری کۆبانێ کۆکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ