کێشە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست دەبێت

  • بزنس
  • 14 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
کێشە بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 دروست دەبێت

گرافیکی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


وەزارەتی دارایی عێراق گوژمەیەک پارەی بۆ مووچەی مانگی 11 نارد، بەڵام بە کەموکوڕی کورتهێنانی زۆر هەیە و بەش ناکات، بۆیە کێشە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 11 و 12دروست ئەبێت.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ مووچەی مانگی 11 بڕی 631 ملیار و 335 ملیۆن دیناری خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان. ئەمە لەکاتێکدایە  حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە 996 ملیار دینارە، واتە  نزیکەی 365 ملیار دینار کورتهێنانی هەیە. 

 

زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی بۆ مووچەی مانگی 11 جگە لەم 631 ملیار دینارە هیچ بڕە پارەیەکی تر نانێردرێت. تەنیا یەک ئومێد هەیە ئەویش ناردنی 430 ملیار دینارەکەیە کە پێشتر موناقەلەی بۆ کرابوو، بڕیاری خەرجکردنیشی دراوە بەڵام تاوەکو ئێستا نەنێردراوە، هاوکات گوژمەیەک پارە بۆ مووچەی مانگی 12 بنێرێت، ئینجا دەتوانرێت مووچەی مانگی 11ی پێ دابەش بکرێت.

 

 ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەغدا بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 نزیکەی 600 ملیار دیناری کەم ناردووە و کورتهێنان هەیە، بۆیە هیچ ئەگەرێک نییە کە بتوانرێت مووچەی سێ مانگ بەسەر یەکەوە دابەش بکرێت.

شەیری بکە لە: