دانیشتووانی گەڕەکێکی هەولێر لە شێوازی پاککردنەوەی گەڕەکەکەیان نیگەرانن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

دانیشتووانی گەڕەکی ڕۆشنبیری لە هەولێر نیگەرانن لەوەی لەکاتی خۆی گەرەکەکەیان پاکناکرێتەوە و شارەوانیش دەڵێت، لە ڕێگەی لیژنەیەک چاودێری کاری کۆمپانیاکانی پاکردنەوەی ناو شار دەکەین.

 

لێدوانی فەرمی: بەختیار محەممەد، لێپرسراوی بەشی خزمەتگوزاری لە بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر بە ئاڤای گوت، لە ڕێگەی لیژنەیەک چاودێری کاری ئەو کۆمپانیایانە دەکەین کە ئەرکی پاککردنەوەی ناوشاری هەولێریان پێسپێردراوە، هەر کۆمپانیایەک کەنتەرخەم بێت بە پێبژاردن سزادەدرێت.

 

ئەوەی پێویستە بزانیت: خاوێنکردنەوەی ناوشاری هەولێر بەسەر شەش ناوچە دابەشکراوە و لەلایەن شەش کۆمپانیای کەرتی تایبەت جێبەجێدەکرێت.

 

زانیاریی زیاتر: لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر مانگانە بە تێچووی یەک ملیار و 400 ملیۆن دینار ، لەڕێگەی 600 ئامێرەوە دوو هەزار تۆن زبڵ و خاشاک کۆدەکرێتەوە و دەبردرێتە زبلخانەی کانی قڕژاڵە، کە 31.5٪ پاشماوەی خۆراکە و ٪27ی پاشماوەی پلاستیک و 41.5٪ پاشماوەی پێکهاتەکانی دیکەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: