زیاتر لە دوو هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن

  • بزنس
  • 17 کاتژمێر لەمەوپێش
شەیری بکە لە:
زیاتر لە دوو هەزار مووچەخۆر ماون بایۆمەتری بکەن

مووچەخۆرێک لە کاتی بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی بایۆمەتری

ئاڤا نیوز

 

لە کۆی ملیۆنێک و 114 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە دوو هەزار هەزار کەس ماون بایۆمەتری بکەن و زۆرینەیان خانەنشینی سەربازیی و مەدەنین.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک تائێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکربێت، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت، تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت، ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.

 

زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی وەریگرتووە دوو هەزار و 228 مووچەخۆر کە دەکاتە  0.2% تەواوی مووچەخۆران ماون بایۆمتری بکەن، دەبێت لەم چەند ڕۆژە تەواوی ڕێکارەکان جێبەجێ بکەن."

 

زانیاریی زیاتر: بڕیاری هەرچی زووی بە ئەنجام گەیاندنی پرۆسەی بایۆمەتری لەلایەن ئەو مووچەخۆرانەی خۆیان تۆمارنەکردووە، وایکردووە جەنجاڵی و قەرەباڵغییەکی زۆر لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و بانکەکان دروست بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: