مەلەفێکی بەشار ئەسەد و دارودەستەکەی ئاشکرا دەبێت

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ڕۆژنامەی تایمزی ئەمریکی دۆسیەیەکی تاوانکاریی بنەماڵەی ئەسەد کە نزیکەی 53 ساڵ دەسەڵاتداری سووریا بوون، بڵاودەکاتەوە کە ئەرشیفێکە و یەک ملیۆن و 300 هەزار بەڵگەنامەی تێدایە.

 

چیرۆکی سەرەکی: ئەرشیفەکە لەلایەن پارێزەری کەنەدی و لێکۆڵەری تاوانەکانی جەنگ بیل وایلی بۆ ماوەی 13 ساڵ بە هاوکاریی تیمێکی سووریی کۆکراوەتەوە، کە ئەم بەڵگانە ئێستا بە گرنگ دائەنرێن بۆ کاتی لێپرسینەوە لەو کەسانەی کە ئەم تاوانانەیان کردووە، ئەگەر بێت و ڕووبەڕووی دادگای تاوانەکان بکرێنەوە.

 

زانیاریی زیاتر: بەڵگەنامەکان بە فەردە و بە کیلۆ لە سووریاوە بە قاچاخ براونەتە شارێکی ئەوروپا، ڕاپۆرتەکە ناوی ئەو شارەی ئاشکرا نەکردووە. تیمێکی سووری کە 43 کەس بوون  لەڕێی دەروازە سنوورییەکان و فڕۆکەخانەکانەوە ئەم بەڵگانەیان بردووەتە دەرەوە. ئامانج لەو گواستنەوەیەش بۆ ئەوە بووە بەشێوەی دیجیتاڵی وێنەیان بگیرێت و لەلایەن ڕێکخراوی وایلییەوە شیکاری بکرێت، کە ناوی لیژنەی دادپەروەری و لێپرسینەوەی نێودەوڵەتییە و بەریتانیا و ئەمریکا و ئەڵمانیاش پاڵپشتیی دەکەن.

 

ئەوەی پێوسیتە بیزانیت: لەناو بەڵگەنامەکاندا دەرکەوتووە، بەشار ئەسەد خۆی فەرمانی لە سێدارەدانی بەکۆمەڵ و کوشتنی سەدان کەسی واژۆ کردووە و چاودێریی جێبەجێکردنەکەشی کردووە، رۆژێکیان فەرمان دەکات کە 100 کەس پێکەوە لە سێدارە بدرێن لە نیوەشەودا، خۆی چاودێریی لە سێدارەدانەکە ئەکات تاوەکو دوایین دانەیان، بڕیاریش دەدات خۆی بڕواتە شوێنەکە بۆ ئەوەی تەرمی لەسێدارەدراوەکان ببینێت و بزانێت کارەکە وەک خۆی کراوە یان نا. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ