بۆچی ترەمپ ساڵی 2017 بڕیاری کوشتنی ئەسەدی دا؟

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


نووسەری کتێبی "ترس" بەناوی بۆب ودوارد  ئاشکرای دەکات، دوای ئەوەی ساڵی 2017 بەشار ئەسەد چەکی کیمیایی بەکارهێنا، ترەمپ بڕیار دەدات بیکوژێت. بەڵام ڕاوێژکارەکانی پاشگەزی دەکەنەوە.


چیرۆکی سەرەکی: ساڵی 2017 بەشار ئەسەد، سەرۆکی ئەوکاتی سووریا چەکی کیمیایی بەکارهێنا، دواتر هەواڵەکە دەگاتەوە بە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەو کاتی ئەمریکا. ترەمپ زۆر تووڕە دەبێت  و یەکسەر دەسی پەیوەندی بۆ جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا دەکات و دەڵێت دەبێت لەسەر ئەمکارەی ئەسەد لەناو ببرێت.

 

دواتر چی ڕوویدا؟ ڕاوێژکارەکانی هاتوونەتە سەر خەت و داوایان لە دۆناڵد ترەمپ کردووە کەمێک ئارام بگرێت، تاوەکو لایەنە پەیوەندیدارەکان لێکۆڵینەوە دەکەن، دواتر گفتوگۆ بۆ ئەگەری شێوازی کوشتنی و لێکەوتەکانی بەشار ئەسەد دەکەن. دواتر بەم شێوازە ترەمپ هێوردەبێتەوە و لە بڕیارەکەی پاشگەز دەبێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئەو نووسەرە ئەمریکیە لەبارەی کەسایەتی دۆناڵد ترەمپەوە دەڵێت، ئەو کەسێکە نەخوێندەوارە و میزاجییە هەر لەخۆیەوە بڕیار دەدات، زوو هەڵدەچێت و هەنگاوی خێرا هەڵدەگرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ