دادگا سزای دوو ساڵ زیندانیکردن بەسەر سێ جووتیاری کورد دەسەپێنێت
- کوردستان
- 17 کانوونی یەکەم
ئاڤا نیوز
دادگا سزای دوو ساڵ زیندانیکردن بەسەر سێ جووتیاری داقوقدا دەسەپێنێت، ئەمەش بەتۆمەتی ئەوەی ئەم سێ جووتیارە هەوڵیانداوە جووتیارێکی عەرەبی هاوردە بڕفێنن. بەڵام چیرۆکەکە بەشێوەیەکی دیکەیە.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی زانیارییەکان ڕاستی ڕووداوەکە بەمشێوەیە؛ سێ جووتیارە کوردەکە بەرگرییان لە زەوییەکانی خۆیان کردووە و عەرەبە هاوردەکان بە زۆر ویستوویانە ئەو زەوییانە لە جووتیارە کوردەکان چۆڵبکەن و لێیان زەوتبکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەبدوڵڵا میر وەیس، سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەڵێت، دۆسییەکە سیاسییە و لەگەڵ پارێزگاری کەرکووک لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی تانە لەو بڕیارە بدەن.
لەلایەکی دیکە: پارێزەری جوتیارە کوردەکانیش دەڵێت، جووتیارەکان ئێستا لە زیندانن، بڕیارەکە تەمیز دەکەینەوە و تانەی لێ دەدەین، جا ئەگەری هەیە بڕیارەکە هەڵبوەشێندرێتەوە یان ڕابگیرێت. بەڵام بەو مەرجەی نابێت جارێکی دیکە ئەم جووتیارە کوردانە ئەوەی کردیان دووبارەی بکەنەوە، بەڵام ئەگەر عەرەبی هاوردە شەڕیان پێبفرۆشن چی؟
زانیاریی زیاتر: لای خۆیەوە ڕێبوار تەها، پارێزگاری کەرکووکیش لەهەوڵی ئەوەدایە سێ جووتیارە کوردەکە ئازاد بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- کوردستان
- 12 خولەک لەمەوپێش
پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل کارا دەکرێت
- کوردستان
- 57 خولەک لەمەوپێش
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام دەستیپێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر نۆ هەزار زەوی تاپۆکران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواچوونی ئاڤا جووتسایدی گەڕەکێک قیڕتاو دەکرێت