بەهۆی ڕەشەباوە زیاتر لە 30 ستوونی كارەبا لە ئاكرێ دەكەون

شەیری بکە لە:
بەهۆی ڕەشەباوە زیاتر لە 30 ستوونی كارەبا لە ئاكرێ دەكەون

ئاڤا نیوز


ماوەی دوو ڕۆژە ڕەشەبایەكی بەهێز ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە، بەو هۆیەوە لە ئاكرێ زیاتر لە 30 ستوونی كارەبا كەوتوون.


بۆچی گرنگە: بەهۆی كەوتنی ئەو ستوونانەی كارەباوە هێڵی كارەبای بەشێك لە ناوچە و گوندەكان پچڕاوە یان كێشەی بۆ دروستبووە.


لێدوانی فەرمی: عەونی عەونی، بەڕێوەبەری كارەبای ئاكرێ بە ئاڤا نیوزی گوت: لە دوێنێ وە و تاوەكو ئەمڕۆ بەهۆی ڕەشەباوە زیاتر لە 30 ستوونی كارەبایی لە سنووری ناحیەكانی دینارتە، گردەسێن و بجیل كەوتوون، بەو هۆیەوە كارەبای 16 هێڵی 11 كەیڤی لەگەڵ هێڵێكی 33 كەیڤی لەو ناوچانە لەكاربكەون.


زانیاریی زیاتر: هەر بەهۆی ڕەشەباكەوە زیاتر لە 20 مەتر لە دیواری وێستگەی كارەبای گشتیی ئاكرێ ڕووخاوە، زیانی زیاتر لە 100 ملیۆن دینار بەر كەرتی كارەبا لە قەزاكە كەوتووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە كاتی ڕووداوەكەدا خێرایی با 94 كیلۆمەتر بووە لە كاتژمێرێكدا و بەرزاییەكەی زیاتر لە 10 مەتر بووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ