ئاڤا نیوز
ئیدارەی پارێزگای کەرکووک ماستەرپلانی نوێی شارەکەی ڕاگەیاند و بەپێی چەند قۆناغێک جێبەجێ دەکرێت، لەو ڕێگەیەوە گرفتی کەمی خزمەتگوزاری بۆ گەڕەکە کوردنشینەکان چارەسەر دەکرێت و ڕێژەی سەوزاییش بەشێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکرێت.
وێنە گەورەکە: دوای 19ساڵ ، ئیدارەی پارێزگای کەرکووک، ماستەر پلانی نوێی ڕاگەیاند کە خۆی لە چەند قۆناغێکدا دەبینێتەوە، دیارترینیان ڕێکخستنەوەی باڵەخانەی فەرمانگەکان و گەیاندنی خزمەتگوزارییە بۆ گەڕەکە زیادەڕەوەکان، جگە لەوەش بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەوزایی لە سەدا یەکەوە بۆ لە سەدا 15.
لێدوانی فەرمی: قاسم ئیبراهیم حافز ، جێگری پارێزگاری کەرکووک دەڵێت:
- 12 ساڵ پێش ئێستا دەست کرا بە نوێکردنەوەی پرۆژەی ماستەر پلانی شارەکە، بەڵام ئەوکاتە بە هۆی ناکۆکی سیاسی، پڕۆژەکە نەچووە بواری جێبەجێکردنەوە.
- لە پارێزگای کەرکووک 7 گەڕەکی کوردنشین لە دوای پرۆسەی ئازادی عێراق دروست کراون، ئەو گەڕەکانە لە سەردەمی ئیدارەی پێشوودا بە بیانوی زیادەڕەوی کەمترین خزمەتگوزارییان بۆ ڕۆیشتووە، ئێستاش دیار نیە و کێشەی کەمی خزمەتگوزارییان بەردەوامە.
- دانیشتوانی کەرکووک زیاتر لە ملیۆنێک و 200 هەزار کەسە، بۆیە پێویستە ماستەرپلانێکی نوێی بۆ دابنێین، تاوەکو پرۆژەی خزمەتگوزاری و ڕێکخستنی ڕێگاو بانەکان چاک بکەین، بەمزووانە پرۆژەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: هاووڵاتی، ئەحمەد کە دانیشتووی گەڕەکی 50 عەلییە، دەڵێت: گەڕەکەکەمان بێ خزمەتگوزارییە و چاومان لەوەیە کە لە ماستەر پلانی نێوی ئیدارەی شارەکەدا خزمەتگوزاریمان پێ بگات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 37 چرکە لەمەوپێش
ترەمپ هاوکاری دارایی زانکۆی هارڤارد ڕادەگرێت
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل کارا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا دیمەنی دەستگیرکردنی دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بڵاودەکاتەوە
14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنفالێک لەپێشمانەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ لە هەولێر خانووێک دوای 31 ساڵ خاوەنی بۆ پەیدا دەبێت
13 نیسان
بەرگریی شارستانیی سلێمانی مەلەكردن لە چەم و ڕووبارەكان قەدەغە دەکات
13 نیسان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
پسوڵەی خۆراک بەشێوەی ئەپڵیکەیشن لەناو مۆبایل کارا دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆبوونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام دەستیپێکرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر نۆ هەزار زەوی تاپۆکران
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: لەسەر دوو خاڵ لەگەڵ حکومەتی سووریا ناکۆکین
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ دوای بەدواچوونی ئاڤا جووتسایدی گەڕەکێک قیڕتاو دەکرێت