بایدن: هیوادارم پێش ڕەمەزان  ئاگربەست لە غەززە بکرێت

شەیری بکە لە:
بایدن: هیوادارم پێش ڕەمەزان  ئاگربەست لە غەززە بکرێت

جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا- AFP

ئاڤا نیوز


لە میانەی هەوڵەکان بۆ ئاگربەست لە غەززە، جۆ  بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هیوای خواست تا هەفتەی داهاتوو ئاگربەست ڕابگەیێنرێت.


بۆچی گرنگە: ئەمریکا پاڵپشتێکی سەرەکيی ئیسرائیلە لە شەڕی فەڵەستین، باسکردنی "ئاگربەست" لەلایەن بایدنەوە هیوایەکە بۆ نزیکبوونەوە لە ڕێککەوتنەکان.


لێدوانی فەرمی: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا سەبارەت بە پرسی  غەززە گوتی: هیوادرم تا کۆتایی ئەم هەفتەیە ئاگربەست لە غەززە ڕابگەیێنرێت.

بایدن قسەکەی تەواو نەکرد و دووبارەی کردەوە  "هیوادارم تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو  ئاگربەستی غەززە  ڕابگەیێنرێت".


لەلایەکی دیکەوە: بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی ڕایگەیاند: ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیسرائیل کراوە لە مانگی ڕەمەزان شەڕ ڕابگرن، بۆ ئەوەی لەو ماوەیەدا بتوانرێت بارمتەکان ئازاد بکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: