توركیا: ئەگەر فڕۆكەكانی ئیسرائیل هاوكاری هەسەدە بكەن دەیانخەینە خوارەوه

شەیری بکە لە:
توركیا: ئەگەر فڕۆكەكانی ئیسرائیل هاوكاری هەسەدە بكەن دەیانخەینە خوارەوه

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی تورکیا و ئیسرائیل

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی بەرگریی توركیا ڕایدەگەیەنێت ئەگەر فڕۆكەكانی ئیسرائیل هاوكاری هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' بكەن بەرپەرچیان دەدەینەوە و دەیانخەینە خوارەوە.

 

وێنە گەورەكە: لە چەند رۆژی ڕابردوودا ئیسرائیل 446 ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیی لە 13 پارێزگای سووریا ئەنجامداوە، ئەوەش بەبیانووی پاراستنی سنوورەكان و لەناوبردنی "گرووپە تیرۆرستییەكان". لەبەرامبەردا توركیا بەهەمان بیانووی پاراستنی سنوورەكانی، بەرەیەكی فراوانی شەڕی دژی هێزە كوردییەكان لە ڕۆژئاوای كوردستان كردووەتەوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕۆژنامەی یەنی شەفەقی توركیا بڵاویكردووەتەوە، توركیا فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل بەئامانج دەگرێت ئەگەر بێتو تەلئەڤیڤ هاوكاری هێزەكانی سووریای دیموكرات بكات.

 

لەبەرامبەردا: ئەنتۆنی بلینكن، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە هاوتا توركییەكەی ڕاگەیاندووە، كۆشكی سپی دەیەوێت هەسەدە ڕۆڵی لە داهاتووی سووریا هەبێت و جیای دەکاتەوە لە پارتی کرێکارانی کوردستان. بەڵام تورکیا هەمیشە هەسەدە بە یەپەگە ناودەبات، ئەوەش وەک ئاماژەیەک کە هیچ جیاوازییەکیان نییە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ