سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن: لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی نیگەرانین

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن: لە بڕیارەکانی دادگەی فیدراڵی نیگەرانین

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران بارزانی و ئەنتۆنی بلینکن. وێنە: فەرهاد ئەحمەد

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە واشنتن کۆبوونەوە و باسیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد.

 

بۆچی گرنگە: گفتوگۆ لەبارەی چەندین تەوەری جێی بایەخی هاوبەش و پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ کرا.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە کۆبوونەوەكەدا، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئاماژەی بە پێگەی گرنگیی هەرێمی کوردستان کرد وەک هاوبەشێکی جێی بایەخی ئەمەریکا، جەختیشی لەوە کردەوە کە  هاوبەشیمان لەسەر بنەمای بەهای هاوبەش، بەرژەوەندیی هاوبەش و پێکەوە قوربانیدانی هاوبەش بنیاتنراوە. 


بابەتی ستراتیژیی: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، خۆشحاڵی خۆی بەرامبەر سەردانی سەرۆکی حکومەت  و دیدارەکانی لە واشنتن نیشاندا و پشتیوانیی ئەمریکاشی بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامیی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک قەوارەیەکی فیدراڵی لە چوارچێوەی عێراقدا نیشاندا. 


زانیاریی زیاتر: سەرۆکی حکومەت سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی ئەمریکای لە هەرێمی کوردستان کرد و دووپاتی کردەوە کە وەک هاوبەشێکی ئەمریکا، پێكەوە چەندین قۆناغی سەختمان تێپەڕاندووە و بە هیواین بە یەکەوە ڕووبەڕووی  ئاستەنگ و ئاڵنگارییە نوێیەکان ببینەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاراستنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، چارەسەرکردنی کێشەکانی بودجە و داببینکردنی شایستە دارایی و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و ڕێزگرتن لە سیستەمی فیدراڵی و قەوارەی دەستووری هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکانی کوردستان و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی میلیشیاکان لە دەڤەرەکە، تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە بوون.


"هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە بڕیاڕەکانی دادگای فیدراڵيی و هەنگاوەکانی دژی هەرێم و سیستەمی فیدراڵيی لە عێراق، مایەی نیگەرانین و پێویستە ڕێز لە قەوارەی دەستووری هەرێم و سیستەمی فیدراڵيی و بنەما دیموکراتییەکان لە عێراق بگیرێت. هاوكات جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە، بەشە بودجەی خۆی پێ بگات". ئەمەش بەپێی ڕاگەیێنراوی كۆبوونەوەكە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ