پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی لە ئاڤاوە ئامانجی سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشكرادەكات

شەیری بکە لە:
پەرلەمانتارێكی ئاكپارتی لە ئاڤاوە ئامانجی سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق ئاشكرادەكات

سەردانێكی پێشووی ئەردۆغان- وێنە: AFP

ئاڤا نیوز


پەرلەمانتارێکی پارتی داد و گەشەپێدان ئاشکرایکرد، لەدوای هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی تورکیا ئەردۆغان سەردانی بەغدا  دەکات،  یەکێک لە پرسەکانیش بوونی "پەکەکە" یە لە ناوچەکە.


بۆچی گرنگە: لەنێوان تورکیا و عێراق چەندین پرس و کێشەی هاوبەش هەن، بۆ تاوتوێکردنی ئەو پرسانە و چارەسەری کێشەکان گفتوگۆکان لەنێوان بەرپرسانی باڵای هەردوو وڵات بەردەوامن.


لێدوانی فەرمیی: غالب ئەنسارئۆغلو، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی) بۆ ئاڤا نیوز قسەیکردو و گوتی: لەگەڵ عێراق پەیوەندییەکی مێژووییمان هەیە و پاراستنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئەو ناوچەیە بە پێویست دەزانین، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا لەسەردانەکەی بۆ بەغدا، ئەگەری هەیە سەردانی هەولێریش بکات، بەڵام ئەجێندای سەردانەکەی تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە.


زانیاریی زیاتر: لەگەڵ عێراق "کێشەی هاوبەش و پەیوەندی هاوبەش"مان هەیە، ئامانجی سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و مانەوەی ئەوە پەیوەندییەی نێوان هەردوولایە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی پرسی بوونی " پەکەکە و پاڵپشتییەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بۆ ئەو حیزبە" یەکێک لە لەو پرسانە دەبێت لە سەردانەکەدا ئەردۆغان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق تاووتوێی دەکات.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: