حکومەتی سووریا سوپاسی وڵاتان دەکات

شەیری بکە لە:
حکومەتی سووریا سوپاسی وڵاتان دەکات

دیمەنی شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا

ئاڤا نیوز


حکومەتی کاتیی سووریا سوپاسی ئەو دەوڵەتانە دەکات کە چالاکیی دیپلۆماسیی خۆیانیان لە دیمەشق دەستپێکردووەتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە گوێرەی ڕاگەیێنراوێکی فەرمی حکومەتی کاتیی سووریا لە دوای ڕوخانی ڕژێمی ئەسەدەوە هەشت دەوڵەت دەستیان بە کاری دیپلۆماسی لەو وڵاتە کردووەتەوە کە ناوەندەکانی نوێنەرایەتییان کردوونەتەوە.


بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری سیاسیی حکومەتی کاتیی سووریا سوپاسی "میسر، عێراق، سعوودیە، ئیمارات، ئوردون، عەمان، بەحرەین و ئیتالیا" دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی کاری دیپلۆماسییان لە دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد.


لەلایەکی دیکەوە: تورکیاش بڕیاری داوە نێردەی کاتیی خۆی بۆ سووریا دەستنیشان بکات. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ