ترەمپ جارێکی دیکە دەبێتەوە بە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

وێنە گەورەکە: گۆڤاری تایم دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکای وەک کەسایەتیی ساڵ ‌هەڵبژارد و ڕەسمێکی جوانی ترەمپی بە بۆینباخە سوورە مەشهوورەکەیەوە لە سەر بەرگەکەی دا. 

 

زانیاریی زیاتر: ئەمە نەریتێکی گۆڤارکەیە و ساڵانە کەسێک وەک کەسایەتیی ساڵ هەڵدەبژێرێت و ڕەسمی لەسەر بەرگەکەی دەدات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی ترەمپ وەک کەسایەتی ساڵ هەر لە خۆوە نەبووە، گۆڤارکە هۆکارەکەی باس کردووە و نووسیوتیەتی، "لەبەر ئەو گەڕانەوە مێژووییە بێوێنەیە کە توانی جارێکی دیکە ببێتەوە بە سەرۆک،  لەبەر ئەو ڕۆڵە دیارەی کە لە جوڵانەوە سیاسییەکاندا هەیەتی، لەبەر ئەو ستایڵەی کە لە سەرۆکایەتیکردندا هەیەتی، لەبەر ئەو گۆڕانەی ئەو لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا درووستی دەکات" ترەمپ بە کەسایەتیی ساڵ هەڵبژێردراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: