وەزیری خوێندنی باڵا: هیچ تووشبوویەک بە ماددە هۆشبەرەکان لە زانکۆکان تۆمار نەکراوە

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز


وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دیداری نەخشەڕێی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە هزرییەکانی سازکرد، جەختی لە هەماهەنگیی کردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی.


بۆچی گرنگە: لەم ساڵانەی دواییدا ماددە هۆشبەرەکان تەشەنەی کردووە، هەرێمی کوردستان کەوتووەتە ژێر مەترسیی بڵاوبوونەوەی مادەهۆشبەرەکان و کارتێکەرە هزرییەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دیدارێکدا بە ئامادەبونی بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە سەرۆک زانکۆی حکومیی و تایبەتەکان و ئەندامانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان سەبارەت بە هۆشیارکردنەوەی قوتابیان، نەخشەرێگایەک بۆ بەرەنگار بوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان لە زانکۆ و پەیمانگەکان ڕاگەیێنرا.


لێدوانی فەرمیی: عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: نەخشەڕێگەیەک بۆ وەزارەت و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا دادەنێین بەمەبەستی بەشداریی کارای دامەزراوەکانمان و ئەکادیمیەکان لەبەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان.


لەلایەكی دیكەوە: د.ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتارێكدا ڕایگەیاند: وەزارەتی خوێندنی باڵا رۆڵی گەورەی هەیە لە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی، ئاوێتەکردنی پرسی ماددە هۆشبەرەکان لەگەڵ پرۆگرامەکانی خوێندن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان