پەروەردەی کەرکووک لەبارەی کۆرۆناوە قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
پەروەردەی کەرکووک لەبارەی کۆرۆناوە قوتابخانەکان ئاگادار دەکاتەوە

قوتابیان لە کاتی ڕیزبوونیان - قوتابخانەیەکی کەرکووک

ئاڤا نیوز

 

لە هەندێک قوتابخانەی کەرکووک چەند حاڵەتێکی تووشبوو بە پەتا تۆمارکراوە کە گومان دەکرێت ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنا بێت، پەروەردەی کەرکووکیش دەڵێت، ئەو قوتابخانانەی توشبوویان تێدا تۆمارکراوە، بە دەرمانی پاککەرەوە دەڕشێنرێن.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەگەڵ هاتنی وەرزی سەرما، نەخۆشییە وەرزییەکان زیاتربوون و منداڵانیش زۆر توشی پەتاکان دەبن، بەڵام بەشێک لەو پەتایانە نیشانەکانیان لەگەڵ کۆرۆنا لێک نزیکە.

 

نوسراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک لە نووسراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو قوتابخانانەی تووشبووی گومانلێکراو بە ڤایرۆسی گۆڕاوی کۆرۆنایان تێدا تۆمارکراوە، پێویستە پەیوەندی بە تیمەکانی بەرگریی شارستانی بە ژمارەی 115ەوە بکەن، تا  قوتابخانەکەیان بە دەرمانی پاککەرەوە بڕشێنرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ