سێ قوتابخانەی 12 پۆلی لە هەولێر دروست دەكرێن

شەیری بکە لە:

ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سێ قوتابخانەكە- وێنە: وەزارەتی پەروەردە

ئاڤا نیوز

 

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەردی بناغەی پڕۆژەی دروستكردنی سێ قوتابخانەی 12 پۆلی لە كەسنەزان، شاوێس و مامزاوای هەولێر دانا.

 

بۆچی گرنگە: لەم سێ قوتابخانەیە، قوتابیانی پەنابەر و خانەخوێ دەتوانن وانەی تێدا بخوێنن، تێچووی هەر سێ قوتابخانەكە، دوو ملیار و597 ملیۆن 527 هەزار دینارە.

 

لێدوانی فەرميی: ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: حكومەتی هەرێمی كوردستان سەلماندویەتی كە خوێدن لە هەرێمی كوردستان بێ جیاوازی بۆ هەمووانە، سیاسەتی تێكەڵكردنی پەنابەران سیاسەتێكی سەركەوتووبووە، دانانی بەردی بناغەی ئەم سێ قوتابخانەیەش هەر لەو چوارچێوەیەدایە.

 

لەلایەكی دیكەوە: جان نیكۆلا بۆس، نوێنەری كۆمسیاری باڵای نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: زۆر بەشانازییەوە باسی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەین بۆ سەركەوتنی لە بواری گرنگیدان بە پەروەردە، پەنابەرانی كوردستان دەرفەتێكی گەورەیان بۆ ڕەخساوە بۆ درێژەدانیان بەخوێندن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ