بەركەوتووانی چەكی كیمیایی داواكارییەك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن

شەیری بکە لە:
بەركەوتووانی چەكی كیمیایی داواكارییەك ئاراستەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكەن

باڵەخانەی وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە نووسراوێكی فەرمی داوا لە ئەنجوومەنی وەزیران دەكات ڕێنماییەكی تایبەت بە بەركەوتووانی چەكی كیمیایی هەموار بكاتەوە.

 

بڵاوكراوەی فەرمی: وەزارەتی شەهیدان بە نووسراوی ژمارەی 834 لە ڕێكەوتی 10-12-2024، داوای لە سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران كردووە كە ڕێنمایی ژمارە (3)ی ساڵی 2021 دیاریكردنی مافی بەركەوتووانی چەكی كیمیایی و لادانی ڕێژەی بەركەوتەی چەكی كیمیایی لە ڕێنمایی ئاماژەبۆكراو هەموار بكرێتەوە، چونكە بەگوێرەی ئەو ڕێنماییە ئەو بەركەوتووانەی ڕێژەكانیان خوار 40% لە سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەكانی بەركەوتە بێبەش دەبن.

 

وەزارەتی شەهیدان لەگەڵ نووسراوەکە دەقی داواكارییەكی كۆمەڵەی قوربانیانی هەڵەبجە و بالیسان و واژووی بەشێك لە بەركەتووەكانی چەكی كیمیایی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران ناردووە و ئاماژەی بە ئەوە داوە كە وەزارەتی تەندروستیش تێبینی لەسەر ڕێنماییەكە هەیە و داوای هەمواركردنەوەی دەكات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: