دادگەی فیدراڵی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەكلایی دەكاتەوە

شەیری بکە لە:
دادگەی فیدراڵی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەكلایی دەكاتەوە

دادگەی فیدراڵیی عێراق- AA

ئاڤا نیوز


چاوەڕواندەکرێت دادگەی فیدراڵیی عێراق، پرسی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق یەکلایی بکاتەوە و  هاوپەیمانی فەتحیش دەڵێت "بڕیاری دادگە نەخشەڕێگای پرسەکە دەبێت".


بۆچی گرنگە: لە ڕۆژی 14-11-2023، دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق لە بڕیارێکدا کۆتایی بە ئەندامێتی محەممەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق هێنا، لەوکاتەوە ئەنجوومەنەکە بێ سەرۆکە.


چیرۆکی سەرەکیی: سبەینێ دادگەی فیدراڵیی عێراق، لەسەر چوار سکاڵا کۆدەبێتەوە کە یەکێکیان تاوتوێ کردنی پرسی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی نوێنەرانە، تێیدا داواکراوە سەرجەم ڕێکارەکان و ئەو بڕیارانەی لە دانیشتنی ڕۆژی 13-1-2024، دەرچوون هەڵبوەشێنرێنە و بە نادەستووری دابنرێت.


لێدوانی فەرمیی: مەدیحە مەکسوسی، پەرلەمانتارى هاوپەیمانی فەتح بە میدیا عێراقیەکانی ڕاگەیاند: هەمووان چاوەڕێی دادگەی فیدراڵیی دەکەن، ئەوەی لە دادگە بڕیاری لێوە دەدرێت بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەن، دەبێتە پابەندکەر بۆ هەموو لایەنە سیاسییەکان و
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ خێرا دەبێت.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیار بوو دادگەی باڵای فیدراڵی عێراق 29-01-2024، ئەو سکاڵایە تاووتوێ بکات، بەڵام دانیشتنەکە بۆ سبەی سێشەممە دواخرا.

شەیری بکە لە: