زیاتر لە 190 هەزار ئاوارەی سووریا لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

لەدوای ساڵی 2011ـەوە بەهۆی شەڕی ناوخۆ و ئاڵۆزییەکان لە سووریا بە هەزاران هاووڵاتی ئەو وڵاتە ئاوارەی هەرێمی کوردستان بوون و ئێرە بووە پەناگەیەکی ئارام بۆیان.

 

ژمارەکان وادەڵێن: بە گشتی لە هەرێمی کوردستان 869 هەزار و 654 ئاوارە و پەنابەر هەن، لەو ژمارەیە 264 هەزار 198 یان  پەنابەرانی ڕۆژئاوای کوردستان و شارەکانی دیکە  سووریان، کە بەشێکیان کوردن و بەشێکیشیان عەرەبن.

 

لەلایەکی دیکە: بەپێی ڕاپۆرتێکی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2024  ئاوارەکانی ڕۆژئاوی کوردستان و سووریا  بەمشێوەیە لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان لە  پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانیدا دابەش بوون، بەمشێوەیە:
 

پارێزگای هەولێر: 142 هەزار و 735 هاووڵاتی سووریا ئاوارە لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەژین.
 

پارێزگای  دهۆک: 84 هەزار و 516  ئاوارەی سووریا لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

 

پارێزگای سلێمانی: 36 هەزار و 947 ئاوارەی سووری لە ناوەوە و دەرەوەی کەمپەکان دەژین.

 

زانیاریی زیاتر: ئاوارە و پەنابەرەکان لە هەرسێ پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان بەسەر 30 کەمپدا دابەشکراون.
 
ئەمەش بزانە: بەپێی ڕاپۆرتێک حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام خزمەتگوزاری جیاواز پێشکەش بە ئاوارە و پەنابەران دەکات و ساڵانە پێویستی بە 813 ملیۆن دۆلار هەیە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: