سەرۆكی ئۆكراینا لەبارەی كوژراوانی وڵاتەكەی ڕوونكردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
سەرۆكی ئۆكراینا لەبارەی كوژراوانی وڵاتەكەی ڕوونكردنەوە دەدات

ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا- AFP

ئاڤا نیوز


سەرۆکی ئۆکراینا ژمارەی کوژراوانی سوپای وڵاتەکەی لە شەڕ لەگەڵ ڕووسیا ئاشکرادەکات، ئەو ژمارەیەی ڕووسیاش بۆ ژمارەی کوژراوانی ئۆکراینا بڵاویکردووەتەوە ڕەتدەکاتەوە.

 

بۆچی گرنگە: نزیكەی سێ ساڵە شەڕی ئۆکراینا  دەستیپێکردووە، هەریەک لە ڕووسیا و ئۆکراینا ئاماری جیاواز لەسەر قوربانییانی شەڕەکە بڵاودەکەنەوە.


لێدوانی فەرميی: ڤلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا، ڕایگەیاند: 31 هەزار سەربازی ئۆکراینی لەم شەڕەدا گیانیان لەدەستداوە. نەک 300 هەزار، یان 150 هەزار، یان هەرچییەک کە پووتین و نزیکەکانی دەیڵێن. بەڵام هەر یەک لەم لەدەستدانانە بۆ ئێمە لەدەستدانێکی گەورەیە.


زانیاريی زیاتر: سەرۆکی ئۆکراینا ئامادەنەبوو   ژمارەی بریندارەکانی سوپای وڵاتەکەی ئاشکرا بکات، چونکە پێی وابوو دەبێتە هۆی یارمەتیدانی پلانە سەربازییەکانی ڕووسیا.


باکگراوند: مانگی ئابی ڕابردوو بەرپرسانی ئەمریکا مەزەندەیان کردبوو لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکراینادا، 70 هەزار سەربازی ئۆکراینی کوژرا بن و 120 هەزاریش بریندار بووبن. شەڕەکە پێی ناوەتە ساڵی سێیەم و بەردەوامە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: