ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی سووریا بۆ ئاڤا: متمانەمان بە بڕیاری گەلی سووریا هەیە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی سووریا بۆ ئاڤا: متمانەمان بە بڕیاری گەلی سووریا هەیە

دیمەنێک لە شاری دیمەشقی پایتەختی سووریا

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکاری ئەجوومەنی وەزیرانی سووریا ڕایدەگەیێنێت، بەربەستی زۆر هەیە لەبەردەم حکومەتی نوێ هەیە، بەڵام متمانەیان بە بڕیاری گەلی سووریا هەیە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆنتڕۆڵکردنی دیمەشقی پایتەخت لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا و نەمانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، محەممەد بەشیر- بۆ پێکهێنانی حکومەتی ڕاگوزەر ڕاسپێردرا، ئێستا وڵاتەکە لەبەرەم قۆناغێکی چارەنووسسازدایە.

 

لێدوانی فەرمی: عەبدولقادر عەزوز، ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی وەزیرانی سووریا بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەرچەندە حکومەتی ڕاگوزەر بەربەستی زۆری لەبەردەمدایە، بەڵام دەبێت پەلە بکرێت لە دابینکردنی سەقامگیریی بۆ پێکهاتەکانی سووریا، هاوکات سزای ئەوانە بدات کە جیاکاری لەنێوان پێکهاتەکان دەکەن و ئەمەی هەیە قۆناغێکی نوێ و چارەنووسازە بۆ وڵاتەکە.

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: جگە لەوەی وڵاتەکە بە بارودۆخێکی ناهەمواردا تێدەپەڕێت، سوپای ئیسرائیل دەیەوێت توانا سەربازییەکانی سووریا لەناو ببات، لە دوو ڕۆژیشدا 310 هێرشی کردووەتە سەر فڕۆکەخانە، وێستگەی سیگناڵی سەربازیی و چەندین کۆگای چەک و تەقەمەنی لە تەواوی سووریا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: