ئاڤا کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
ئاڤا کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ئاشکرا دەکات

گرافیک، بڕوا ئیبراهیم

ئاڤا نیوز

 

ئاڤا نیوز نووسراوێکی وەزارەتی دارایی لەبارەی پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە دەستکەوتووە کە تیایدا هاتووە بەغدا ڕەزامەندی داوە بڕی 430 ملیار دینار بخاتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان. 


وێنە گەورەکە: لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو بەغدا بڕی 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10 ناردووە بەهۆی هەبوونی کورتهێنان نەتوانرا دابەش بکرێت. دوای هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەغدا بڕیاریدا بڕێک پارە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانەکە بنێرێت. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا نیوز زانیویەتی وەسەن سەعد قاسم، بەڕێوەبەری گشتی بودجە لە وەزارەتی دارایی عێراق، نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، ڕەزامەندی نیشانداوە بە گواستنەوەی 430 ملیار دینار بۆ سەر هەژماری وەزارەتی دارایی بۆ مووچەی مانگی 10 و 11ی فەرمانبەرانی کوردستان کە بڕیارە پارەکە سبەی بگات. 


لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوتووە، لیستی مووچە ئامادەکراوە و   چاوەڕوانی بانکی ناوەندیی عێراقن، لەگەڵ گەیشتنی پارەکە دەستبەجێ لیستی مووچە بڵاودەکرێتەوە و لە چەند ڕۆژێکی کەمدا سەرجەم وەزارەت و مووچەخۆران مووچە وەردەگرن.


ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستە ڕوو دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 لیستی مووچەی مانگی 11 بڵاو دەکەنەوە و دەست دەکەن بە دابەشکردنی مووچەکە و تاوکو کۆتایی ئەمساڵ سەرجەم وەزارەتەکان مووچەکانیان وەدەگرن. 


لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ سێشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کێشەی گواستنەوەی پارە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە بۆ زیادکردنی بڕی تەرخانکراو بۆ مووچە چارەسەر کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: