ڕێباز حەملان: هەولێر و ئەنقەرە و بەغدا گەیشتوونەتە ئەو خاڵەی دەبێت هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە

شەیری بکە لە:
ڕێباز حەملان: هەولێر و ئەنقەرە و بەغدا گەیشتوونەتە ئەو خاڵەی دەبێت هەناردەكردنی نەوت دەستپێبكاتەوە

هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

ڕێباز حەملان، بریكاری وەزارەتی دارایی حكومەتی عێراق نوێترین زانیاری سەبارەت بە پرسی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێمی كوردستان ڕادەگەیێنێت.

 

لێدوانی فەرمی: ڕێباز حەملان بە ئاڤای ڕاگەیاند: پرسی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان ئێستا زۆر بەجددی لە بەغدا باسی لێوە دەكرێت، هەمواركردنەوەی یاساكە چووەتە پەرلەمانی عێراق بۆ ئەوەی بڕە پارەی تێچووی دەرهێنانی نەوت گۆڕانكاری تێدا بكرێت و بكرێت بە 16 دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت.

 

بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق ڕاشیگەیاند: ئەگەر هەمواری یاساكە تێبپەڕێندرێت بە زووترین كات هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان دەستپێدەكاتەوە، چونكە هەرسێ لایەنی هەولێر و ئەنقەرە و بەغدا گەیشتوونەتە ئەو خاڵەی كە دەبێت پرۆسەكە دەستپێكاتەوە.

 

باکگراوەند: بە بڕیاری دادگەی ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە مانگی ئازاری ساڵی 2023 هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە ڕاگیراوە.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ