ئاڵای نوێی سووریا لە مۆسکۆ بەرزکرایەوە

شەیری بکە لە:
ئاڵای نوێی سووریا لە مۆسکۆ بەرزکرایەوە

ئاڵای نوێی سووریا لە مۆسکۆ بەرزکراوتەوە، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

دوای ئەوەی ڕۆژی ڕابردوو چەکدارانی تەحریرولشام دیمەشقی پایتەختی سووریایان کۆنترۆڵکرد و کۆتاییان بە دەسەڵاتی ئەسەد هێنا، دەنگۆی ئەوە هەبوو کە سەرۆکی سووریا ڕووی لە ڕووسیا کردووە و بەڵام ئەو وڵاتە تاوەکو ئێستا ئەوەی پشتڕاست نەکردووەتەوە. هاوکات ئێستا ئاڵای نوێی سووریا لە مۆسکۆ بەرزکراوەتەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: نوێنەری باڵیۆزخانەی سووریا لە مۆسکۆ ڕایگەیاند، ئاڵای نوێی سووریا لە مۆسکۆ بەرزکراوەتەوە کە هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گۆڕانکارییان تێدا کردووە، ئێستا لە باڵیۆزخانەی سووریا لە مۆسکۆ بەرزکراوەتەوە و ئەمڕۆ لە ژێر ئەو ئاڵایە کارەکان بەڕێکراون. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بەڵێنی ئەوەیانداوە کە بنکە و بارەگاکانی سوپای ڕووسیا بە پارێزراوی دەمێننەوە، مۆسکۆش لەوبارەیەوە هۆشداریداوە لە ئەگەری هەر هێرشێک بۆ سەر هێزەکانیان لە سووریا. 

 

باکگراوند: ڕووسیا بە یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی سووریا دادەنرێت بە درێژایی چەندین ساڵی ڕابردوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: