لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا کرا

شەیری بکە لە:
لیستی مووچەی مانگی 12 ڕەوانەی بەغدا کرا

هەژمارکردنی مووچەی مووچەخۆران، وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 12ی مووچەخۆرانی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کرد.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دوو شەممە لیستی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، ڕادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدڕاڵ کراوە.

 

زانیاریی زیاتر:  پێشتر سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ ئاڤای ئاشکرا کرد: لەسەر داوای وەزارەتی دارایی عێراق و بەهۆی نزیکبوونەوەی داخستنی ژمێریاریی کۆتایی ساڵی 2024، زووتر لیست ئامادە کراوە، هاوکات ناردنی لیستی مووچەی مانگی 12 بەهەمان شێوەی مانگی 11 بە سیدی و کاغەز دەنێرین.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:  ئەمە لە کاتێکدایە چەند ڕۆژێکە لە عێراق دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 12 کراوە، بەڵام وەزارەتی دارایی عێراق تاوەکو ئێستا تەنیا 761 ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ناردووە و بۆ دابەشکردنی مووچەکە بڕی 235 ملیار دیناریش کورتهێنان هەیە، وێڕای ئەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژی 26-11-2024، لیستی مووچەی مانگی 11ـی ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق کردووە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: