ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل هەڕەشەی تووند لە حیزبوڵڵای لوبنان دەکات

دوو کچە سەربازی ئیسرائیلی، وێنە: ئەسیۆ شەیتد پرێس

ئاڤا نیوز

ئیسرائیل هەڕەشە دەکات هێرشەکانیان بۆ سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوام دەبن، ڕەتیشی دەکاتەوە ئاگربەستی چاوەڕوانکراو لەگەڵ حەماس حیزبوڵڵاش بگرێتەوە.

لێدوانی فەرمی:  یۆئاڤ گالانت، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشکردنە سەر حیزبوڵڵای لوبنان بەردەوام دەبن، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ حەماسیش بگەنە ئاگربەستێکی کاتی بۆ دۆخی کەرتی غەززە. ئەو دەڵێت: هەر کەس پێیوابێت ئاگربەستە کاتییەکە بەرەی باکووریش دەگرێتەوە، ئەوا بە هەڵەدا چووە. 

زانیاریی زیاتر: لەوەتەی شەڕی ئیسرائیل و حەماس دەستیپێکردووە، ئیسرائیل و حیزبوڵڵا بەردەوام هێرش دەکەنە سەر یەکدی. 

ئەمەش بزانە: هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێک لە کەرتی غەززە بەردەوامن و هەردوولا نزیکن بگەنە ڕێککەوتن. هاوکات بەرپرسانی ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگریی ئەمریکا و میسر لە قەتەر لە گفتوگۆدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: