وەزیری دارایی عێراق شێوازی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
هەواڵی خێرا

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، سەرچاوە: nnciraq.com

ئاڤا نیوز 

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، بۆ یەکەمجار دوای بڕیاری دادگەی فیدراڵی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی ناردنی پارە بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و شێوازی ناردنی دەخاتەڕوو. دڵنیاییش دەدات لەوەی مووچە دابین دەکرێت.

چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ دووشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بانگھێشت کرا بۆ ڕوونکردنەوەدان لەبارەی شێوازی ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و هەمواری یاسای بودجەی عێراق.

زانیارییە بەدەستهاتووەکان: لە کۆبوونەوەکەدا تەیف سامی بە پەرلەمانتارانی کوردی ڕاگەیاندووە:

  • - لە بەرژەوەندیی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بڕیاریان داوە و پێویستە ئەوانیش هاوکارییان بکەن.

    - ناردنی مووچەی ئەم مانگە پەیوەست دەبێت بە پێشکەشکردنی لیستی ناوەکان لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان.
  •  
  • - لە مانگی سێ پرۆسەکە دەگۆڕێت؛ دەبێت سەرجەم فەرمانبەرانی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە هەژماری بانکی خۆیان هەبێت، لەمەودوا دابەشکردنی مووچە بە شێوازی ئەلیکترۆنی لەڕێگەی بانکەکانی حکومەتی عێراق دەبێت.

  • - لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ئایا هەر  618 ملیارەکە دەنێرن، وەزیری دارایی عێراق گوتوویەتی دوای بڕیاری دادگای فیدراڵی دۆخەکە گۆڕاوە و مووچە دابین دەکەن.

  • - مووچەی مووچەخۆرانی سەرجەم عێراق بۆ ساڵی 2024 زامن کراوە.

    - بەمزووانە هەمواری یاسای بودجە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران دەکەن.


    لێدوانی فەرمی: د.نەرمین مەعروف، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و خەلیل غازی دۆسکی، ئەندامی لیژنەکە ئەم زانیارییانەیان بۆ ئاڤا نیوز پشتڕاست کردەوە.
  •  
شەیری بکە لە: