سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان داوای کۆبوونەوەیەکی دیکە دەکات

بینای پەرلەمانی کوردستان

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی یەکەم دانیشتنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان داوا لە پەرلەمانتاران دەکات ڕۆژی سێشەممە ئامادەی کۆوبوونەوەیەکی دیکەی پەرلەمان بن.

 

وێنە گەورەکە: دوای بەڕێوەچوونی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لە ڕۆژی دووشەممە 2-12-2024 و هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمان داوا لە ئەندامان دەکات  ڕۆژی سێشەممە لە پەرلەمانی کوردستان ئامادە بن.

 

لێدوانی فەرمی: محەممەد سلێمان، بەتەمەنترین پەرلەمانتاری خولی شەشەمی پەرلەمان و سەرۆکی یەکەم دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان، داوا لە ئەندامان دەکات کاتژمێر 11:00ی ڕۆژی سێشەممە 10-12-2024، لە هۆلی پەرلەمان ئامادە بن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی.

 

ئەمەش بزانە: لە یەکەم دانیشتنی پەرلەمان نەتوانرا دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت و دانیشتنەکە بەکراوەیی مایەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ