هێزە چەکدارەکانی عێراق: سنوورەكانمان بە ئاستێكی بەرز پارێزراون

شەیری بکە لە:
هێزە چەکدارەکانی عێراق: سنوورەكانمان بە ئاستێكی بەرز پارێزراون

یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق

ئاڤا نیوز

 


وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق دڵنیایی دەدات و دەڵێت، سنوورەكان بە ئاستێكی بەرز پارێزراو و توندكراون، بەهیچ جۆرێك مەترسی گواستنەوەی گرژییەكانی سووریا بۆ نێو خاكی عێراق لەئارادا نییە.

 

وێنە گەورەكە: دوای بەردەوامبوونی شەڕ بۆ ماوەی 11 ڕۆژ، هێزەكانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا گەیشتنە دیمەشقی پایتەخت و بە فەرمی كەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد ڕاگەیێنرا، عێراقیش كە سنوورێكی فراوانی بەدرێژایی 599 كیلۆمەتر لەگەڵ سووریادا هەیە، ترسی گواستنەوەی گرژییەكانی هەیە، هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی 2014 لەكاتی سەرهەڵدانی داعش ڕوویدا.

 

لێدوانی فەرمی: یەحیا ڕەسول، وتەبێژی فەرماندەیی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق بە میدیا عێراقییەكانی ڕاگەیاند، "هێزە چەكدارەكانی عێراق بە سێ هێڵی بەرگریی بەدوای یەكەوە لەسەر سنوورەكانی عێراق و سووریا لە ئامادەباشیدان، بەجۆرێك؛ لە هێڵی پێشەوەی بەرگریی، هێزەكانی پاراستنی سنوور جێگیر كراون، لە هێڵی دووەمی بەرگریی سەربازانی وەزارەتی بەرگریی بڵاوەیان پێکراوە دوای ئەوانیش چەكدارانی سەر بە حەشدی شەعبی جێگیرکراون.

 

لەلایەکی دیکە:  بەگوتەی یەحیا ڕەسووڵ، هێزێكی یەدەگیش ئامادەكراوە بۆ هەر ئەگەرێكی نەخوازراو كە دەبنە پاڵپشت و پشتیوانی هێزەكانی دیكە لەكاتی هەڕەشەدا.

 

زانیاریی زیاتر: گوتەبێژی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی عێراق دەڵێت: دۆخی سنووری عێراق و سووریا .لەژێر كۆنترۆڵی هێزەكانی عێراقدان و هیچ مەترسییەك لەئارادانییە

شەیری بکە لە: