ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئەسەد بەرەو مۆسکۆ هەڵاتووە

شەیری بکە لە:
ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی: ئەسەد بەرەو مۆسکۆ هەڵاتووە

بەشار ئەسەد

ئاڤا نیوز


پاش کۆنترۆڵکردنی دیمەشقی پایتەختی سووریا لەلایەن چەکدارانی تەحریرولشام  ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی دەڵێت: بەگوێرەی زانیاریەکان بەشار ئەسەد بەرەو مۆسکۆ هەڵهاتووە.

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی 'تایمز ئۆف ئیسرائیل' لەبارەی چارەنووسی سەرۆکی سووریاوە دەڵێت، " بەشار ئەسەد سووریای بەرەو مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا جێهێشتووە."

 

لەلایەکی دیکە: محەممەد غازی جەلالی، سەرۆکوەزیرانی سووریا ڕایگەیاند، لە ڕۆژی شەممەوە پەیوەندیی لەگەڵ بەشار ئەسەد پچڕاوە و ئەو ژمارە تەلەفۆنەشی کە ئەسەد بەکاریهێناوە بۆ پەیوەندیکردن بە سەرۆکوەزیرانی سووریاوە ئێستا داخراوە. 

 

ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: دیپلۆماتکاری ئیماراتی ئەنوەر گەرگەش لە دیالۆگی مەنامە ڕەتیکردەوە  وەڵامی ئەوە بداتەوە کە ئایا بەشار ئەسەد بەرەو ئیمارات هەڵهاتووە یاخوود نا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: