ئیسرائیل و حەماس بیرۆکەی نوێ بۆ ئاگربەست تاوتوێ دەکەن

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل و حەماس بیرۆکەی نوێ بۆ ئاگربەست تاوتوێ دەکەن

دیمەنێک لە ئاوارەکانی غەززە لە ناوچەی ڕەفەح، سەرچاوە: یۆرۆ نیوز

ئاڤا نیوز


شاندێکی ئیسرائیلی بە سەرۆکایەتی دەیڤید بارنیا، سەرۆکی موساد (دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل)، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ حەماس گەیشتوونەتە قەتەر. مەبەست لە کۆبوونەوەکە تاوتوێکردنی بیرۆکەیەکی نوێیە بۆ ئاگربەست و ئازادکردنی بارمتەکان.

چیرۆکی سەرەکی: دوای کۆبوونەوەکانی پاریس پڕۆژە پێشنیازێکی نوێ بۆ ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حەماس هاتووەتە ئاراوە. ئەمجارەش کۆبوونەوەکان لە قەتەر دەکرێن.

گرنگترین خاڵەکانی بیرۆکەکە:

یەکەم: لە هەر ڕۆژێک ئاگربەستدا لە غەززە  10 دیلی فەڵەستینی لەلایەن ئیسرائیل ئازادبکرێن، لە بەرامبەردا حەماس یەک بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات. بەو پێیەی چاوەڕێ دەکرێت حەماس 40 بارمتە ئازاد بکات، لەوانەیە ئاگربەستەکە تا 6 هەفتە درێژە بکێشێت.

دووەم: ئیسرائیل ڕێگە بە گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ باکووری غەززە دەدات. هەروەها ئیسرائیل ڕێگە بە دووبارە بوونیاتنانەوەی غەززە دەدات. 

زانیاریی زیاتر: کۆبوونەوەی موساد و حەماس بە نێوەندگیریی میسر و ئەمریکا دەبێت. هەوڵەکان بۆ ئەوەن پێش سەرەتای مانگی ڕەمەزان ئاگربەست ڕابگەیێنرێت و ڕێگە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ڕەفەح بگیرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: