سوپای پاسداران زیاتر لە 20 ‌هێستری کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات دەکوژێت

شەیری بکە لە:
سوپای پاسداران زیاتر لە 20 ‌هێستری کۆڵبەرانی ڕۆژهەڵات دەکوژێت

ژمارەیەک لەو ئێسترانەی لەلایەن سوپای پاسداران دەستڕێژی گوللەیان لێکراوە

ئاڤا نیوز 

سوپای پاسدارانی ئێران زیاتر لە 20 هێستری  کۆڵبەران و کاسبکاران لە سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان  دەکوژێت.

چیرۆکی سەرەکی: بەپێی ڤیدیۆیەک کە بۆ ئاڤا نیوز نێردراوە، لە هێڵی سنووری بانە لاشەی زیاتر لە 20 هێستر کەوتوون، کە هی کۆڵبەران و کاسبکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون و ئاسەواری گولـلە بە جەستەیانەوە دیارە.

 
هێسترەکان بۆ گواستنەوەی باری کەلوپەل و خواردن، لەلایەن کۆڵبەران لە نێوان سنوورەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاریان پێ کراوە.

 

ئەمەش بزانە: بەگوێرەی ئاماری ساڵی 2023، لە سنووری نێوان ڕێگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، کوردستان و کرماشان 299 کۆڵبەر کە 261 یان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی سوپای پاسداران بوون، ئەوانەی دیکەش بەهۆی داڕمانی ڕەنوو، بەستەڵەک و هەڵدێران لە شاخ و بەرزایی، گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: