لە پاریس 20 وڵات بۆ پشتیوانیی ئۆکراینا كۆدەبنەوە

شەیری بکە لە:
لە پاریس 20 وڵات بۆ پشتیوانیی ئۆکراینا كۆدەبنەوە

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا و ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی، وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

زیاتر لە 20 سەرۆک و سەرۆكوەزیرانی یەكێتیی ئەوروپا لە پاریس بۆ پشتیوانی و هاوخەمی ئۆكراینا كۆدەبنەوە.

وێنە گەورەكە: بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر جەنگی ئۆکراینا و ڕووسیا، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆكی فەرەنسا دەسپێشخەرییەكی بۆ 20 وڵاتی یەكێتیی ئەوروپا ڕاگەیاندووە لە كۆشكی ئێلیزێ كۆببنەوە. 

ئامانجی کۆبوونەوەکە دەربڕینی هاوخەمی و پشتیوانی بۆ ئۆكراینا و، كارکردنە لەسەر پێشكەشكردنی هاوكاری زیاتر بۆ ئەو وڵاتە. باسی مەترسی ڕووسیاش بۆ سەر یەکێتیی ئەروروپا دەکرێت.

زانیاری زیاتر: ئەمڕۆ كۆبوونەوەکە بە سەرپەرشتی ئیمانوێل ماكرۆن دەکرێت. ڤۆڵۆدیمێر زێلێنسكی، سەرۆکی ئۆکراینا بە ئۆنڵاین بەشدار دەبێت و گوتارێك پێشكەش دەكات. چاوەڕوان دەكرێت داوای چەك و پارە بكات.

بۆچی گرنگە: بە یەكێك لە گرنگترین كۆبوونەوەکان بۆ پشتیوانی ئۆکراینا دادەنرێت و نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا و وەزیری دەرەوی بەریتانیاش بەشدار دەبن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: