سەرۆك بارزانی پەیامێك سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا بڵاودەکاتەوە
- کوردستان
- 7 کانوونی یەکەم

سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا هەر کاتژمێرێک و ناوچەیەکی تازە لە سووریا کۆنترۆڵ دەکەن. سوپای سووریا لە هەندێک شوێن بەتەواوی ورەی لەدەست داوە و بەبێ شەڕ ناوچەکان ڕادەست دەکەن، لە هەندێک شوێنیش ڕووبەڕووبوونەوە هەیە. پەرەسەندنەکان لە سووریا کاریگەریی لەسەر ناوچەکە دەبێت و لەوبارەیەوە سەرۆک بارزانی دەڵێت " بە بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین".
وێنە گەورەکە: لە 27ی مانگی 11 هێزەکانی ئۆپۆزیسۆنی سووریا لە ئیدلبەوە دەستیان بە هێرشێکی فراوان کرد، کە وەک خۆیان دەڵێن ئەمجارە ئامانجیان گۆڕینی حوکمە لە سووریا. لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا گەورە شارەکانی حەلەب و حەمایان کۆنترۆڵکردووە. ئێستا نزیکن لە کۆنترۆڵکردنی حومس، دوای ئەوەش تەنیا 20 کیلۆمەتریان دەمێنێت بگەنە دیمەشقی پایتەخت.
پەیامەکەی سەرۆک بارزانی: سەبارەت بە دۆخی ئێستای سووریا، سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا دەڵێت:
• ئومێدی ئەوە دەخوازین لایەنەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە بگەنە ڕێککەوتنێک کە لە بەرژەوەندیی سەرجەم پێکهاتەکانی سووریا.
• بایەخێکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە دەکەین کە لە سووریا ڕوو دەدەن، چونکە ئەو پێشهات و ڕووداوانە کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر چارەنووسی سیاسی و ئاسایش و سەقامگیریی سووریا و تێکڕای ناوچەکەمان هەیە.
• پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا لە ئەنجامدا ببنە هۆی ئەوەی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن ببێتە بنەمای چارەسەرکردنی کێشەکان.
بۆچی گرنگە: لە 13 ساڵی ڕابردوودا کە شەڕ لە سووریا بەردەوامە بەشار ئەسەد بە پشتیوانیی ڕاستەوخۆی ئێران و ڕووسیا توانی لە دەسەڵات بمێنێتەوە، بەڵام ئەمجارە گۆڕانکارییەکان خێران و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە حوکمی ئەسەد لە سووریا کۆتایی دێت.
ئەمەش بزانە: سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە دۆحەوە ڕایگەیاند: 'ڕێگە نادەین تیرۆرستەکان سەرکەوتن بەدەستبهێنن". باسی لە هەوڵی سێقۆڵیی ئێران، تورکیا و ڕووسیاش کرد بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: هێزێکی زۆری سەربازیی سوپای سووریا بە هەموو پێکهاتە و چەکە جۆراوجۆرەکانییەوە لە حومس کۆبوونەتەوە، بەپێی ئەو هەواڵانەی هەن، باس لە هەبوونی بۆردوومانی سەخت و زۆر تووندی هێزەکانی سووریا بۆ سەر هێزەکانی دەستەی تەحریرولشام و گرووپە هاوپەیمانەکانی دەکرێت کە گەیشتوونەتە دەوروبەری باکووری حمس.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر غەززە فراوانتر دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- کوردستان
- 4 خولەک لەمەوپێش
مانگی ڕابردوو لە ئێران 127 کەس دەستگیرکراون و زۆربەیان کورد بوون
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی تەتەر: هێرشكارەكەی ئەمڕۆ خەڵكی دهۆك نییە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە بەرهەم ساڵح دەکات
- کوردستان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە دهۆک هێرش دەکرێتە سەر ڕێوڕەسمێکی پێکهاتەکان و بریندار هەیە