چوارچێوەى هەماهەنگى هۆشداریی لە ئازادکردنی "لیستى ڕەش" لە بەندیخانەکانی سووریا دەدات

شەیری بکە لە:
چوارچێوەى هەماهەنگى هۆشداریی لە ئازادکردنی "لیستى ڕەش" لە بەندیخانەکانی سووریا دەدات

ساتی ئاهەنگێڕانی چەکدارانی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دوای کۆنترۆڵکردنی شاری حەمما

ئاڤا نیوز

 

چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداریی دەدات لە ئازادکردنی ئەو کەسانەی کە لە "لیستی ڕەش"ـن و ئێستا لە بەندیخانەکانی سووریا ڕاگیراون.

 

وێنە گەورەکە: هێزەکانی تەحریر شام لە دەروازی شاری حومس لە ڕۆژئاوای سووریا نزیکبوونەتەوە و پێشبینی دەکەن لە چەند کاتژمێری داهاتوودا شارەکە بکەوێتە دەستیان، بە کۆنترۆڵکردنی ئەو شارە سوپای سووریا و هێزەکانی هاوپەیمانی لە دیمەشق، تەرتووس و لازقییە لە تەواوی ئەو وڵاتە دادەبڕن.

 

لێدوانی فەرمی: عیسام شاکیر، یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: "دەیان هاووڵاتی عێراقی بەتۆمەتی تیرۆر لە چەند بەندیخانەیەکی سووریادان و لەلایەن بەغداوە داواکراون، بەڵام بەشێکیان لە ڕووداوەکانی ئەم دواییەدا ئازادکراون ".

 

زانیاریی زیاتر: شاکیر ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو زیندانیانە لەلایەن عێراقەوە  خراونەتە نێو لیستی ڕەشەوە بەهۆی بەشداریکردنی ڕاستەوخۆ و پشگیریکردنیان لە تیرۆر، بە ئازادکردنیان لە هەر حاڵەتێکدا دەبنە سەرچاوەی مەترسی بۆ ناوچەکە".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ