ڕاوێژکاری سوودانی وەڵامی محەممەد جۆلانی دەداتەوە

شەیری بکە لە:
ڕاوێژکاری سوودانی وەڵامی محەممەد جۆلانی دەداتەوە

فادی شەممەری ڕاوێژکاری محەممەد شیاع سوودانی

ئاڤا نیوز

 

ڕاوێژکارێکی سوودانی، وەڵامی محەممەد جۆلانی دەداتەوە و ڕایدەگەیەنێت، گرنگ بە قسەی کەس نادەین و حەشد نانێرین بۆ سووریا.

 

وێنە گەورەکە:  ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕ و پێكدادان ناوچەكانی باكووری ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای سووریای گرتووەتەوە، لەلایەکی دیکە هێزەكانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا ڕایانگەیاند، تەواوی شاریی حەممایان کۆنترۆڵکردووە و لە پێشڕەویدان بەرەو شاری حومس و چەند ناوچەیەکیان کۆنتڕۆڵ کردووە و هاوکات هێزەکانی سووریای دیموکرات 'هەسەدە' لە چەند ناوچەیەک لە پێشڕەویدان شاری دێرەزووریان بە تەواوی کۆنترۆڵ کردووە.

 

چیرۆكه‌ سه‌ره‌كییه‌كه‌: محەممەد جۆلانی، سەرۆکی دەستەی تەحریری شام لە پەیامێکدا داوای لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کرد ڕێگە بە هێزەکانی حەشدی شەعبی و گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران نەدات بچنە نێو خاکی سووریا.

 

لێدوانی فەرمی: فادی شەممەری ڕاوێژکاری سوودانی ڕایگەیاند: گرنگی بە قسەی کەس نادەین و حەشدی شەعبی بۆ سووریا نانێرین.

 

باکگراوند: پێشتر بەشێک لە میدیاکانی سووریا، دەنگۆی چوونی بەشێک لە هێزەکانی حەشدی شەعبیان بۆ سووریا بڵاوکردبووەوە. 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ