بە ڕزگار بڵێ؛ بەدواداچوون بۆ زیادبوونی تووشبوونی منداڵان بە ئۆتیزم

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ڕێژەی تووشبوونی منداڵان بە نەخۆشی ئۆتیزم زیادی کردووە و کەسوکاریان داوای زیادکردنی سەنتەرەکانی چارەسەر دەکەن.

 
وێنە گەورەکە: بە ڕزگار بڵێ؛ یەکێک لە بەرنامەکانی وەرزی نوێی ئاڤا میدیایە بەدواداچوون بۆ  کێشەی هاووڵاتییان دەکات، بەرنامەکە لەلایەن ڕزگار کۆچەرەوە پێشکەش دەکرێت.
 
زانیاریی زیاتر: بەدواداچوونی ئەمجارەی ڕزگار کۆچەر بۆ بابەتی زیادبوونی ڕێژەی تووشبوونی منداڵانە بە نەخۆشی ئۆتیزم، ڕزگار لەگەڵ خانەوادەیەک قسە دەکات کە منداڵێکی تووشبوو بەو نەخۆشیەیان هەیە و بەهۆی نەبوونی سەنتەری تایبەت لە کۆیەوە ماڵیان گەواستووەتەوە بۆ شاری هەولێر.

 

ئەمەش بزانە: باوکی ئەو منداڵەی کە تووشی نەخۆشی ئۆتیزم بووە باس لەوە دەکات، گرنگ نەدراوە بە زیادکردنی سەنتەری تایبەت بەو نەخۆشییە و بەهۆی زۆری تێچووی مانگانەی سەنتەرەکانیشتەوە ناتوانن منداڵەیان بە بەردەوامی بنێرن.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ