خوێندنی بەخۆڕایی ماستەر لە چین ڕادەگەیێنرێت

شەیری بکە لە:
خوێندنی بەخۆڕایی ماستەر لە چین ڕادەگەیێنرێت

یەکێک لە زانکۆکانی وڵاتی چین، وێنە: improvemandarin

ئاڤا نیوز

 

بە ئامانجی ڕەخساندنی دەرفەتی خوێندنی ماستەر، وڵاتی چین دەرفەت بۆ خوێندکاران و مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەڕەخسێنێت. 

 

وێنە گەورەکە: ساڵانە بەردەوام وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان دەرفەتی خوێندنی ماستەر لە وڵاتانی جیهان بۆ فێرخوازن ڕادەگەیێنێت، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەتەکە هاووڵاتیانی ئاگادار کردووەتەوە لەوەی دەرفەتی خوێندنی ماستەر بۆ خوازیاران کراوەتەوە. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و ڕایگەیاند: بەمەبەستی خوێندنی ماستەر لە وڵاتی چین هەر کەسێک کە مەرجەکانی تێدا بەرجەستە و ئارەزوی خوێندنی لە زانکۆکانی وڵاتی کۆماری چینی میللی هەیە، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

 

بۆچی گرنگە: ئەم دەرفەتە بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە خوازیاری بەدەستهێنانی بڕوانامەی ماستەرن لە وڵاتی چین و سوودمەندیش دەبن لە زەمالەی خوێندن واتا خوێندنەکەیان دەبێتە خۆڕایی، گەر هاتوو مەرج و ڕێنماییەکان فێرخوازەکەی گرتەوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ