دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ
ئاڤا نیوز
داواکاری گشتیی هەرێمی کوردستان بە نووسراوێکی فەرمی داوای بەدواداچوون لە وەزارەتی دارایی و ئابووری دەکات دەربارەی پرۆسەی قاچاغ و کاری نایاسایی لە دەروازەی باشماخ لە سنووری پارێزگای سلێمانی و سیدییەک هاوپێچی نووسراوەکە کراوە.
وێنە گەورەکە: قاچاغ و ئاڵوگۆڕی بازرگانی نایاسایی لە دەروازەکانی سنووری سلێمانی و گەرمیان، کێشەیەکی هەڵواسراوە کە بووەتە مایەی نیگەرانی بەرپرسانی باڵای عێراق و لە کۆبوونەوەکانیاندا چەند جارێک بەڕوونی ئەوەیان بە شاندی باڵای هەرێمی کوردستان گوتووە. لە ماوەی ڕابردوو چەند جارێک شاندی وەزارەتی دارایی عێراق بە تایبەت سەردانی دەروازەی باشماخیان کردووە و پەڕاوی داتا و ئامارەکانیان هەڵداوەتەوە.
نووسراوی فەرمی: داواکاری گشتی هەرێمی کوردستان نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی دارایی کردووە و داوای بەدواداچوون و زانیاریی لەسەر ئاڵوگۆڕی قاچاغ لە دەروازەی باشماخ کردووە، هەروەها سیدیەکی لەگەڵ نووسراوەکەدا هاوپێچ کردووە، کە لەلایەن عەلی حەمە ساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان پێیان دراوە.
لەلایەکی دیکەوە: ڕێکەوتی 01-07-2024 لە بەغدا، کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە 2ـی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی دەروازە سنوورییەکان کرا، لیژنەی حکومەتی فیدراڵی عێراق ڕاشکاوانە ڕایانگەیاندووە خاڵە سنوورییەکانی باشماخ و پەروێزخان بوونەتە بەڵایەکی گەورە لەسەر عێراق و سەرچاوەی هاوردەکردنی کەرەستە و ماددەی خۆراکیی خراپن بەشێوەی قاچاخ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەیەکی مامۆستایان لە بەردەڕەش دەکات
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی خزمەتگوزاریی زەوییەکانی گەڕەسۆر دەکات
- عێراق
- 38 خولەک لەمەوپێش
یەکەم بەرپرسی عێراق دەچێتە سووریا
- جیهان
- 44 خولەک لەمەوپێش
ئاسایشی ڕووسیا ژمارەیەک هەوڵی تیرۆرکردنی سەربازانی پووچەڵ کردەوە
- کوردستان
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا هێزێک بە چەکی قورسەوە لە کۆبانێ جێگیر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران فیلتەری سەر هەندێ لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا هەڵدەگرێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دیموكراسی له ههرێمی كوردستان.. نموونهیهک بۆ سووریای نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵێکدا بە سەرمایەی 240 ملیۆن پرۆژەکانی وەبەرهێنان مۆڵەتیان وەرگرتووە
24 کانوونی یەکەم
کارگەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر لە 25 هەزار هەلی کاریان ڕەخساندووە
24 کانوونی یەکەم
ئۆکسفۆرد "کەللەپووت" وەک وشەی ساڵ هەڵدەبژێرێت
24 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا گوژمەیەک پارە بۆ هەرێمی کوردستان دەنێرێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر 10 وەبەرهێنەر سزای دارایی دەدرێن
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
بازاڕێكی كاتی لەنێو بازاڕی هەولێر دەكرێتەوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری هەولێر: لەكابینەی نۆیەم مۆڵەت بە هیچ پاڵاوگەیەك نەدراوە
- بزنس
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمپانیای غازی باکوور بەهۆی لایکی پۆستێکی فەیسبووک هەڕەشە لە کارمەندەکانی دەکات